وەقفی سوننی سکاڵا دژی ئەو پەرلەمانتارە تۆمار دەکات کە سووکایەتیی بە خەلیفەکانی ڕاشیدین کرد
- عێراق
- 2024-05-14

عەلی تورکی، پەرلەمانتاری عەسائیبی ئەهلی حەق
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان، دیوانی وەقفی سوننی سکاڵای دژی پەرلەمانتارێکی عەسائیبی ئەهلی حەق تۆمار کرد.
وێنە گەورەکە: عەلی تورکی، پەرلەمانتاری عەسائیبی ئەهلی حەق، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی "عەهد"ـدا "سووکایەتی" بە سەر سێ لە خەلیفەکانی ڕاشیدین (ئەبوبەکری سدیق، عومەری کوڕی خەتاب، عوسمانی کوڕی عەففان) هەروەها خەلیفەی ئومەوییەکان معاویەی کوڕی ئەبی سوفیان.
سکاڵای فەرمی: دیوانی وەقفی سوننی، لە دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخ سکاڵایان تۆمارکردووە و لە سکاڵاکەدا هاتووە، عەلی تورکی، لە میانی چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا "قسەی نەشیاو، سووکایەتی بەرامبەر بە بەهاکانی ئومەتی ئیسلامی کردووە". بۆیە سکاڵایان لەسەر ئەو ئەندامە و کەناڵەکەش تۆمار کردووە.
کاریگەی و لێکەوتەکان: قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە کاردانە و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و دوێنێش حەیدەر موللا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر عەلی تورکی تۆمار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق