
وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عێراق پەرۆشیی خۆی بۆ گەیشتنە خۆبژێوی لە کەرتی وزە دووپات دەکاتەوە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن دەکاتەوە کە لەگەڵ ئەمریکا واژۆی کردووە.
وێنە گەورەکە: چوارشەممە 15-5-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێفری پایێت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران پەرۆشی حکومەتی بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە چوارچێوەی گەیشتن بە خۆبژێوی لە بواری وزە دووپات کردەوە. هاوکات جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کردووەتەوە کە لەگەڵ ئەمریکا واژۆیان کردووە".
لەلایەکی دیکەوە: جێفری پایێت ستایشی "هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە" کرد.
ئەمەش بزانە: لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سوودانی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی واژۆ کرد کە بەشێکیان پەیوەست بوون بە بواری پەرەپێدانی کەرتی وزە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






