
نوێژخوێنان لە مزگەوتی حەرام لەبەردەم کەعبەدا نوێژ دەکەن
ئاڤا نیوز
وەزارەتى ناوخۆى سعودیە دەستى بە جێبەجیکردنى ڕێکارەکانى سزادانى ئەو کەسانە کردووە کە سەرپێچى لە ڕێنماییەکان دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا هۆشداری دەدات لە سزادانی ئەو کەسانە کە بێ مۆڵەت فەریزەى حەج بەجێدەگەیێنن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى ناوخۆى سعودیە دەڵێت: بەپێی ئەو سزایانەى دیاریکراون بۆ سەرپێچییەکان، هەرکەسێک جا هاووڵاتیی سعوودی بێت یان زیارەتکار، بێ وەرگرتنى ڕێگەپێدانی حەجکردن ئەو فەریزەیە ئەنجام بدات، بڕى 10 هەزار ڕیاڵ سزا دەدرێت کە دەکاتە 2 هەزار و 666 دۆلارى ئەمریکى.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە ڕایگەیاند: هەرکەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بچێتە حەج "گوناهبارە"، چونکە کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی ژمارەی حاجییان دەبێت کە ساڵانە خۆیان تۆمار دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بردنی حاجیان لە ڕێگەی ڤیزای ساڵی و بازرگانییەوە، دژی یاسایە و هەر کەس دەستگیر بکرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە