
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێرشی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا جووڵەی تاکییە و حکومەت پاڵپشتی ناکات.
وێنە گەورەکە: پێشتر گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، چاوەڕێی فەرمانی خامنەیین، بەڵام سەرۆککۆمار دەڵێت، گرووپەکان عێراقین و ئێرانی نین.
لێدوانی فەرمی: لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە کەناڵی سکای نیوز عەرەبی گوتووە: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران مێژوویی و بەهێزن، هەندێک تۆمەتی دژ بە ئێران ناڕاستن، هەروەها هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی ئێران لە کاروباری عێراقدا نییە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کێشە سنوورییەکانمان لەگەڵ تاران لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق