
پەرلەمانی عێراق-میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق سێ پرسی گرنگ یەکلا دەکاتەوە، کە پەیوەندییان بە هەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق 'شیعە، کورد و سوننە'وە هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە، کارنامەی دانیشتنەکە سێ بڕگە لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان، بڕگەی دووەم تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بڕگەی سێیەمیش تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
بۆچی گرنگە: پەیوەست بە کورد، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات، بەو پێیەی تەمەنی کارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە حەوتی تەمووزی ئەمساڵ کۆتایی دێت، بەمەش کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات.
لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکرێت و بڕیار وایە تەمەنی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ بکرێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "هیچ لایەنێک تێبینی لەسەر نییە و دژی درێژکردنەوەی ماوەی کۆمیسیۆن نییە".
پەیوەست بە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دەبوو لە مانگی شەشی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران بارزانی، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا جێبەجێکردنی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت.
پێشبینی چی دەكرێت؟
لە دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەڵبژاردن لە وادەی خۆی نەکرێت و دوابخرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەمزووانە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنین".
ڕاگرتن و ههڵپهساردنی کارەکانی كۆمیسیۆن
بەشێکی دیکەی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی دژی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو کە داوای له دادگهی فیدراڵی کردبوو فهرمانێكی 'ئهمری وهلایی' دهربكات بۆ ڕاگرتن و ههڵپهساردنی کارەکانی كۆمیسیۆن بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان.
سبەی لەبارەی سكاڵاكە كۆبوونەوە دەكرێت
دهستهی دادوهریی ههڵبژاردنهكانی عێراق بڕیاره وهلائییهكهی دادگەی فیدراڵی بە "نادروست و پێچەوانەی یاسا ئەژمار کرد". لە بەرامبەردا دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە 19ی ئەم مانگە لەبارەی ئەو سکاڵایە کۆ دەبێتەوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان تۆماریکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






