
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شیاع سوودانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات و ڕایدەگەیێنێت، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 19-5-2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە خشتەکانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسند کرا و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانى کرا بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داهاتی نانەوتی ڕادەست بکرێت یان نا، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی مووچە دەنێردرێت".
زانیاریی زیاتر: سوودانی بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێمی کوردستان "داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی بەغدا بکات" و دەشڵێت: "ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە خەرج دەکرێت".
لەلایەکی دیکە: لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "بانکی بازرگانیی عێراق - TBI دەستی بە بەبانکیکردن کردووە، بەڵام پێویستی بە کاتە تاوەکو تەواو دەبێت".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






