
دیناری عێراقی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024، لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.
وێنە گەورەکە: یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندکرد و ئەمڕۆ سێشەممە 21-5-2024 خشتەکە گەیشتە دەست ئەمینداریەتی گشتی پەرلەمان و ئەوانیش ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کرد.
بۆچی گرنگە: لە پڕۆژەیاسای بودجە، هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە پشکی دیکەشی هەیە وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزیرانی دارایی و پلاندانان یەکەم کەسن دەبن سەبارەت بە خشتەکانی بودجە لەلایەن لیژنەکەیانەوە میوانداری دەکرێن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "دەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجە لە نۆی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا تێناپەڕێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق کەمتر لەیەک مانگی لەبەردەستدایە بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵ، بودجەکە لە دەوربەری 210 ترلیۆن دینارە و 66 ترلیۆن کورتهێنانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات