
ئاڤا دیجیتاڵ
خۆپیشاندانی جوتیاران لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و تا دێت فراوانتر دەبێت ، خۆپیشاندەران لە هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا و ئیتاڵیا بە تراکتۆرەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و چەندین رێگای سەرەکی شارە گەورەکانیان داخست.
چیرۆکی سەرەکی: جوتیارانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەوروپا ناڕازین ، ئەوان لەو باوەڕەدان ئەم سیاسەتانە خزمەت بە جوتیاران ناکەن ، هەر بۆیە خۆپیشاندان دەکەن و رێگاکان دادەخەن، جوتیاران لە دژی نزمیی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و بەشێک لە یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاراستنی ژینگە خۆپیشاندان دەکەن کە بە رێگر لە بەردەم کاری خۆیانی دەزانن.
وردەکاریی زیاتر: سەندیکای گشتیی جوتیاران لە بەلجیکا داوای لە ئەندامەکانی کردووە بچنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە، هاوکات لە ئیتاڵیاش خۆیشاندانەکان زیاتر بوون و چەندین ناوچەی دیکەیان گرتووەتەوە. فەڕەنسا، گەورەترین بەرهەمهێنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە و لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر کەتووەتە ژێر کاریگەریی خۆپیشاندانەکانەوە ، هاوكات جوتیاران لە هەریەکە لە هۆڵەندا، ئەڵمانیا، رۆمانیا، پۆڵەندا و ئیسپانیا ناڕازین و لەو وڵاتانەش خۆپیشاندان دەستی پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندەران لە بەلجیکا کۆمەڵێک دروشمیان لە سەر تراکتۆرەکانیان نووسیبوو، لەوانە "ئێوە بۆ ماوەیەک وەزیرن، ئێمە تا هەتایە جووتیارین" ، "بەبێ جوتیاران نان و گۆشت و پەتاتەی سوورکراوەتان نابێت".
باکگراوند: لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا دەستی پێکردووە، یەکێتیی ئەوروپا سنوورداری و گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە لابرد ، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی بەرهەمی هاوردە لە وڵاتی ئۆکرایناوە و دابەزینی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و لە زیانی جوتیارانی وڵاتانی ئەوروپا شكایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





