
دیمەنێکی هەولێر- گێتی
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکاری و پێداویستییەک بۆ سەرژمێرییە ئەزموونییەکە کراوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن هاوکاریان بن.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی لەزیادبووندایە، عێراق نکۆڵی لەمە دەکات و ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە 14%ی کۆی گشتی عێراق دادەنێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ماف و ئیستحقاقی کورد دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ پڕۆسەی گەمارۆدان و ژمارەدانان، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی هاوکار دەبن. پڕۆسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و جیاوازە لە سەرژمێرییەکانی پێشوو کە قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرا.
لە لایەکی دیکەوە: سیروان محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی ئامار لە هەرێمی کوردستان، گوتی: ئەمڕۆ تاقیکردنەوە دوو ڕۆژییەکە لە گەڕەکی ئیبن مستەوفی هەولێر دەست پێ دەکات، بۆ ئەوەی بزانین ئەو بەرنامەی لەسەر تابلێتەکە بۆ سەرژمێری ئەزموونییە 15 ڕۆژییەکەی 31-5-2024 دانراوە تا بزانین ئەزموونەکە سەرکەوتوو دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سەرژمێری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕۆژی 20-11-2024 ئەنجام بدرێت.
باكگراوند: عێراق کۆتا سەرژمێری لە ساڵی 1997 ئەنجام داوە، ئێستا کار بە سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






