
دیمەنێک لە وێرانبوونی ماڵی پێشڕەو دەزەیی، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا دیجیتاڵ
ئێرانییەکان بە وەزیری دەرەوەی عێراقیان گوتووە پەشیمانن لە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی لە هەولێر, بە بیانووی بوونی پێگەی مۆساد و کوژرانی ژن و منداڵ، دواتر وادەرنەچوو و خراپ بەسەریدا شکایەوە.
بۆچی گرنگە: لە سەرەتای هێرشەکەدا بەرپرسە ئێرانییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد تۆڵەیان کردووەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێر، بەڵام ئێستا پەشیمانن و مانای وایە بانگەشەکەیان راست نەبوو.
سەرچاوەی زانیارییەکە: ئاڤانیوز زانیویەتی د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە زاری هاوتاکانی لە ئێرانەوە، بەفەرمی بیستوویەتی حکومەتی ئێران پەشیمانە و گلەیی لە دەزگا ئەمنییەکانی خۆیان کردووە، کە ئەو هێرشە زیانی بۆ ئێران زۆر بووە و ئامانجی خۆی نەپێکاوە.
بۆچی ئێران پەشیمانە:
- پاش کوژرانی ژن و منداڵ و سەرمایەدار، ئێران نەیتوانی بە فۆتۆشۆپیش بانگەشەکەی خۆی بسەلمێنێ.
- حکومەتی عێراق کاردانەوەی تووند بوو، بەفەرمی بەغدا رایگەیاند ئێران خەڵکی مەدەنی لە هەولێر کوشتووە و بوونی بنکەی مۆساد بێبنەمایە.
- سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانی لە داڤۆس کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێرشەکەی ئێران ئاگاداربکاتەوە و کاردانەوەی تووندی وڵاتانی جیهانی لێبکەوێتەوە.
چی روویدا: رۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی و منداڵە ساواکەی و میوانێکی و خزمەتکارێکی بیانی، لەگەڵ برینداربوونی شەش کەسی مەدەنی لە ماڵەکەیدا.
چاوەڕواننەکراوەکان: کاردانەوەی حکومەتی بەغدا بۆ هێرشەکەی هەولێر بۆ ئێرانییەکان نوێ بوو، تەنانەت یەکەمجارە کار بگاتە ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانی تووند بەرامبەر تاران بدات، تەنانەت کار بگاتە ئەوەی هەمان هەڵوێستی تووندی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی هەبێ و، بەهۆی هێرشەکەی هەولێر دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس رەتبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





