
دواین دەرکەوتنی ئەسەد و ڕەئیسی
ئاڤا نیوز
سەرکردە و نوێنەرانی زیاتر لە 50 وڵات بەشداریی پرسەکەی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێرانیان کرد، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بەشدارینەکردنی بەشار ئەسەد بوو.
وێنە گەورەکە: وەک هاوخەمییەک بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران، سەرکردە و نوێنەرانی زیاتر لە 50 وڵات بەشدارییان ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیان کرد.
بۆچی گرنگە: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بەدۆستە هەرە نزیکەکەی تاران دادەنرێت، بەڵام لە پرسەکەی ڕەئیسی نەبینرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵیی ئیرنای فەرمی ئێران ڕایگەیاند: ئەسەد تەلەفۆنی بۆ محەممەد موخبیر کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە لەوەی بە زووترین کات سەردانی تاران دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی سووریا سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جیاواز بوو لە ڕاگەیێنراوەکەی ئیرنا، کە هیچ ئاماژەیەکی لەبارەی سەردانی داهاتووی سەرۆکی سووریا بۆ تاران تێدا نەبوو.
درێژەی ڕاپۆرتەكە....
"ڕۆژێك دێت ئەسەد لە پشتەوە خەنجەر لە ئێران دەدات"
هەمان ئەو ڕۆژەی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵەكانی تووشی ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە بوون، ئێران نیگەرانی خۆی لە هەڵوێستی بەشار ئەسەد لە بارەی سێ دوورگەی جێناكۆكەوە ڕاگەیاندبوو.
پێش چەند ڕۆژێك لە ڕووداوەكە، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لەگەڵ وڵاتانی دیكەی عەرەبی گەڕانەوەی سێ دوورگەی ئێرانی "ئەبوموسا، تونبی گەورە و تونبی بچووك"ی بۆ ئیمارات واژۆ كرد و ئەوەش كاردانەوەی ئێرانی لێكەوتەوە.
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆكی پێشووی دەستەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، لەبارەی تێڕوانینی لەسەر بەشار ئەسەد گوتوویەتی: "ساڵی 2018 دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەسەد، نوێنەری حكومەت لێی پرسیم ڕای تۆ لەسەر ئەسەد چییە؟ گوتم رۆژێك دێت لە پشتەوە خەنجەر لە ئێران دەدات".
جیاوازی ڕاگەیێنراوەكان ساردی نێوان دیمەشق و تاران دەردەخات
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمی ئێران ڕایگەیاند: "ئەسەد تەلەفۆنی بۆ محەممەد موخبیر كردووە و ئاگاداری كردووەتەوە لەوەی بە زووترین كات سەردانی تاران دەكات".
ڕاگەیێنراوەكەی ئیرنا لەسەر زاری ئەسەد نووسیویەتی: "زۆر حەزم دەكرد لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ گەلی ئێران بم و چاوم بە خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بكەوێت، دەمەوێت لە دەرفەتێكدا سەردانی ئێران دەكەم".
بەڵام لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی سوریادا هاتووە: "ئەسەد سەرەخۆشی لە دڵەوە بۆ سەركردایەتی و گەلی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك ئیبراهیم ڕەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوە و هەڤاڵانیان نوێكردەوە و جەختی لە پەیوەندییەكەدا لەگەڵ ئێران كردەوە".
ئەسەد ڕەئیسی بە سولەیمانی چوواندووە؟
بەپێی ئاژانسی ئیرنا ئەسەد گوتوویەتی: "ڕەئیسی كەسایەتییەكی كاریگەر و گرنگە لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بۆ ئێمەش وەك سولەیمانی وایە، ناو و یادەوەرییەكەی لە مێشكی میللەت و حكومەتی سووریاش بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە".
لە بەرامبەردا ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتی سووریا سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جیاواز بوو لە ڕاگەیێنراوەكەی ئیرنا، نە ئاماژەیەكی لەبارەی سەردانی ئەسەد بۆ بۆ تاران تێدابوو. نە بەهیچ شێوەیەك بەراوردكاری نێوان ڕەئیسی و سولەیمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






