عومەر بەرزنجی: قەتەر لە وەبەرهێنانی غازدا دەتوانێ یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان بێت
- ڕاپۆرت
- 26 ئایار

دیمەنی هەڵکردنی ئاڵای قەتەر لە کاتی کردنەوەی باڵوێزخانەکەیان لە هەولێر، وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤانیوز
باڵوێزی پێشووی عێراق لە دەوحە دەڵێت، کردنەوەی باڵوێزخانەی قەتەر لە هەولێر دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بە درێژایی117 دەکەوێتە سەر ڕێگەی گەشەپێدانی ئابووری، ئەمڕۆ یەکشەممە 26-5-2024 کونسوڵخانەی قەتەر بە فەرمی لە هەولێر کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر بەرزنجی باڵوێزی پێشووی عێراق لە قەتەر و جێگری وەزیری دەرەوە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: قەتەر زۆر پشتی بە کەرتی غاز بەستووە و لەو ڕووەوە وڵاتێکی پێشکەوتووە، هەرێمی کوردستانیش غازی هەیە، بۆیە بەدڵنیاییەوە قەتەر لە وەبەرهێنانی غازدا دەتوانێت هاوکاربێت و دەرفەتێکی باشە بۆ بەرەپێشبردنی کەرتی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ وەبەرهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکرێت بۆئەوەی هیچ کێشەیەک ڕوونەدات، قەتەرییەکانیش بە هەماهەنگییەکی وا خۆشحاڵ دەبن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە.
زانیاری زیاتر: کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەر نیشانەی ئەوەیە گرنگی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدەن، چ لە ڕووی سیاسی، چ ئابووری، چونکە قەتەر لە ڕوانگەی ئەو ڕاپۆرت و باس و خواسانەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتمەدار سەرۆک وەزیران بارزانی خراوەتە پێش ئەمیر و سەرۆک وەزیرانەکەی باش تێگەیشتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەتەر لە بواری هاوکاری مرۆیی ڕۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکە دا هەیە، لە دوای کردنەوەی کونسوڵخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت هەنگاوی گرنگ لەم ڕووەشەوە بنرێت و پلانی تایبەتی بۆ دابنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟