ئاوەدانی بەردەوامە؛ بە داتا و ژمارە گرنگی و لایەنە ستراتیژییەکانی پردی ڕانیە - بنگرد بزانە
- کوردستان
- 27 ئایار
ئاڤا نیوز
ئاوەدانی بەردەوامە؛ بە داتا و ژمارە گرنگی و لایەنە ستراتیژییەکانی پردی ڕانیە - بنگرد لەم ئینفۆگرافیکەدا خراوەتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە 27-05-2024 پردەکە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە کرایەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: پردی دەربەندی ڕانیە، 420 مەتر درێژە، پانییەکەی 15 مەتر و دوو مەتر پیادەیە و بەرزییەکەشی 30 مەترە، ڕۆژی 13-10-2020 لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار بەردی بناغەی دانرا.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەکە جگە لەوەی دیمەنێکی جوان بە دەربەند دەبەخشێت، کارئاسانی بۆ جووتیاران دەکات و بنگرد و بەری مەرگە بە ڕانیە دەبەستێتەوە بۆ ئەوەى زووتر و باشتر بەرهەمەکانیان بگوازنەوە، هەروەها دەروازەی کێلێ بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە کە کاریگەریێکی زۆری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بۆ ناوچەکە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی چوار ساڵ لەمەوبەر بەردی بناغەی پردەکەی دانا و ئەمڕۆ هەر خۆشی پردەکەی کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە