دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرژمێریی ئەزموونی ئەمڕۆ بکرێت یان سبەی کێشەی نییە، ئەوەی هەیە پەیوەندی بە بابەتی تەکنیکییەوە هەیە.
بۆچی گرنگە: پڕۆسەی سەرژمێریی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ دیاریکردنی ژمارەی دانیشتووان، پرسی بوودجە، هەڵبژاردن، بابەتی دەستوور و پێشێلکارییەکان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-11-2024 بڕیارە سەرژمێری سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.
لێدوانی فەرمی: د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆکی بۆردی باڵای سەرژمێریی هەرێمی کوردستانم، لە عێراقیش وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ سەرپەرشتی دەکات، سەرژمێری ئەزموونی ئەمڕۆ یان سبەی بکرێت کێشەیەک دروست نابێت، شتێک بەناوی دواخستنی سەرژمێریی نییە، ئەوەی ئێستا هەیە پەیوەندی بە بابەتی تەکنیکییەوە هەیە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو 20-11-2024 بە چەند قۆناغێک وەک ئامادەکاری بۆ سەرژمێری دەکرێت، سەرژمێری ئەزموونی یەکێکە لە ئامادەکارییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی سەرژمێری سەرتاسەری عێراق، فیدراڵییە و لە بودجەی 2023 دا، بڕی 100 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت