لە کەرکووک گەنمی ئەو زەوییانە وەردەگیرێن کە دەکەونە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی
- کوردستان
- 27 ئایار

محەممەد ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی زەویوزار لە کەرکووک. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵیی کەرکووک بڕیاری وەرگرتنی گەنمی ئەو زەوییانەی داوە کە دەکەونە دەرەوی پلانی کشتوکاڵییەوە و بەشێکی زۆریشیان لەلایەن جووتیارە کوردەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ئەو زەوییانە بە هۆکارێکی سیاسی خرانە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی، دوای ڕووخانی ڕژێمیش بەرهەمی ئەو زەوییانە لە جووتیارەکانیان وەرنەدەگیرا.
بۆچی گرنگە: ئەو جووتیارانە دوای چەندین ساڵ جارێکی دیکە سوودمەند دەبن لەوەی لە سایلۆ و لەلایەن حکومەتەوە هاوشێوەی هەموو جووتیارانی دیکە گەنمەکەیان وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی زەویوزار لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەم بڕیارە هەموو جووتیارانی سنووری خۆمان و سنوورەکانی دیکەش کە لەو زەوییانەی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی بەرهەمیان هەیە دەتوانن گەنمەکەیان بیبەنە سایلۆی کەرکووک.
زانیاریی زیاتر: لێپرسراوی هۆبەی زەویوزار ئەوەشی گوت، لە سایلۆی کەرکووک شوێنی زۆرمان دابین کردووە، یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت، جووتیارانی سەرجەم ناوچە کوردییەکانی خاوەنزەوییەکانی دەرەوەی پلان، دەتوانن سەردانی هۆبەی کشتوکاڵ بکەن بۆ ئەوەی نووسراوی وەرگرتنی گەنمەکەیان بۆ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت