
دیمەنی سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە، وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گەورە لە سنوورەکە دادەنێت و پڕۆژەیەکی گەشتیاریش دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ سێشەممە 28-05-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی شەقامی 40 مەتری، ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران، پارکی نیشتمانی و پارکی ناوبازاڕ دادەنێت و پڕۆژەی ئەکوا پارکی شنگلبانە دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندیی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ %80ـی شەقامی 40 مەتری تەواو دەبێت، ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران بەشێکی لەمساڵدا تەواو دەکرێت، هەردوو پارکی نیشتمانی و پارکی ناو بازاڕ ماوەی سێ ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی تەواو ببێت".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی سەردانەکەی بۆ سۆران سەرۆکوەزیران بارزانی، پڕۆژەی ئەکواپارکی شنگلبانە دەکاتەوە کە لەسەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار لە ماوەی چوار ساڵ دروستکراوە، هەشت بەشی جیاواز لە مەلەوانگە، ڕووباری دەستکرد، ساونا و هۆڵی داخراو لەخۆدەگرێت.
وردەکاریی پڕۆژەکان:
ئەو چوار پڕۆژەیەی مەودای شەقامی 40 مەتری دوو کیلۆمەتر و نیوە، پردێکی تێدایە کە درێژییەکەی 255 مەتر و بەرزی 30 مەترە، شەقامێکی خزمەتگوازری لەخۆدەگرێت کە 700 مەتر درێژە.
ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران: پێکدێت لە دوو ڕێگەی ئۆڤەر لە بەرزە پردێک پێکدێت، جەنجاڵی لە ڕێگەی سەرەکی سۆران ــ هەولێر کەمدەکاتەوە لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا تەواو دەبێت، گوژمەی ئەو دوو پڕۆژەیە 100 ملیار دینارە.
هەردوو پارکی نیشتمانی و ناوشار لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو دەبن، گوژمەکەیان 40 ملیار دینارە، هۆکارێکی بەهێز دەبن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە