
وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە، پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێمی کوردستان لە خشتەکانی بودجەی فیدراڵ و چەند پرسێکی دیکەی تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک، دەستبەرداری ناوچە کوردستانییەکان نابێت و پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی بەعەرەبکردن و ئەو پێشێلکارییانە بهێنرێت و دۆخی ناخوازراوی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە و بە پێی ماددەی 140، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵای وزاریی پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی نەخشەڕێگەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و دانانی پلانی جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگەیە و دۆسیەی خاک، کە لەکارە لەپێشینەکانی حکومەتە و نابێت بەهۆی سیاسەتی سەرقاڵکردنی هەرێم بە بابەتەکانی دیکەوە، ئەم دۆسیەیە پشتگوێ بخرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەبارەی خشتەکانی بودجەشەوە ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات بە یەک دەنگ داکۆکی لە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
درێژەی ڕاپۆرت
ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانوستانکاریی هەرێمی ڕاسپارد لە هەماهەنگی پێویستدابن لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی و مافە دەستووریی و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، لە دوا هەنگاویشدا ڕۆژی 2024/5/26 وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دیناری بە نەقدیی خستە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی عێراق وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان.
وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواوکراون
کاری جدییش کراوە لەسەر ئاسانکاریی بۆ بە بانکیکردنی مووچەی هەرێم لە لایەن بانکی تی بی ئای وەک بانکێکی حکومی فیدڕاڵیی و داتا و زانیاریی پێویستی ژمارەیەک لە مووچەخۆرانی هەرێم ئاراستەی بانکەکە کراوە بۆ کردنەوەی حیسابی بانکیی بۆیان، هەروەها ڕاپۆرتی وردبینی لیستی مووچەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تەواوکراون و ئاراستەی حکومەتی فیدڕاڵ کران کە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق
ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت: پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم بێ کەموکورتی و لە کاتی خۆیدا، ڕەوانەی بەغدا بکرێت و لە بەرامبەریشدا، حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی بۆ ناردنی بەشی بودجەی هەرێم بەجێ بێنێت و چیتر مووچەخۆران لە دڵەڕاوکێدا نەبن.
لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە هاووڵاتییان دەرکرا
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەو هاووڵاتیانەی کە سوودمەند بوون لە وەرگرتنی قەرزی بچووک، بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە کۆی گشتی بەرکەوتەکانی نەگەڕاوە، دوای ئەوەی بەدواداچوون دەکرێت بۆ دۆسیەیان کە پڕۆژەکانیان سەرکەوتوو نەبووە بەهۆی هۆکاری بەدەر لە ویست و ئیرادەی خۆیان، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
پەلەکردن لە دووسایدکردنی ڕێگەوبانی نێوان شارەکان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕاسپێردرا پێداچونەوە بە دۆسیەی کاریگەریی هاتووچۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان لە ڕێگەوبانە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان بەتایبەتیش ڕێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی بکەن لە ڕووی یاسایی و گرێبەستی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان، پەلە بکەن لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی دووسایدکردنی ڕێگەوبانی نێوان شارە سەرەکییەکان بە تایبەتی لە نێوان هەولێر و سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاری كێشەكانی كۆرنیشی مارینا لەسەر ڕووباری سیروان ئاشكرا دەكات
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە