مۆساد: ئێران مافیا کوردەکان بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانمان بەکاردەهێنێت
- ڕاپۆرت
- 2024-05-30

وێنەی پاسپۆرتی ڕەوا مەجید کە ئیسرائیل تۆمەتباریکردووە بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەی لە سوێد
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران پاڵپشتیی تۆڕێکی مافیایی کردووە تا هێرش بکەنە سەر باڵیوێزخانەکانی ئیسرائیل لە سوێد و بەلجیکا.
وێنە گەورەکە: ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و سوێد گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، ئێران گرووپی مافیایی 'فۆکسترۆت' و 'رومبا'ی بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بەکارهێناوە.
چی ڕوو دەدات: لە دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لە چەندین شوێنی ئەوروپا بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و کەسانی جوو کراونەتە ئامانج؛ لەوانەش باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سوێد و بەلجیکا.
درێژەی ڕاپۆرت...
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان
لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و سوێد گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەڵقەی مافیایی فۆکسترۆت لە پشت هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەکەی ئیسرائیلە لە سوێد کە رۆژی 17ی ئەم مانگە ڕوویداوە، ئەوەش بە فەرمانی ئێران بووە.
ڕێوی کورد
سەرکردەی فۆکسترۆت کوردێکی عێراقییە بە ناوی ڕەوا مەجید، بە ڕێوی کورد ناسراوە. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئینتەرپوول) داوا کراوە. ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات بەوەی چەندین مانگە لەگەڵ ئێران دەستی تێکەڵ کردووە. ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە لە تورکیاوە بۆ ئێران رایکردووە، بەڵام لەو کاتەی سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت.
ڕومبا، ڕکابەری ڕێوی
گرووپێکی دیکەی مافیایی بە ناوی 'ڕومبا' لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ئیسماعیل عەبدۆ ڕێبەرایەتیی دەکرێت، ئەویش هەر کوردە و ڕکابەری ڕەوا مەجیدە. ئەم گرووپەش لە مانگی ئایاری ئەمساڵ تەقەیان لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کردووە لە سوێد، لەسەر ئەو ڕووداوە کورێکی 14 ساڵان دەستگیرکراوە. بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی مۆساد، کە زۆر بەکەمی ڕاگەیێنراوی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمانیش لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن و ئاڕاستە دەکرێن. بەو واتایەی ئێران هەردوو گرووپە مافیاییە دژبەرەکە بەکار دەهێنێت.
ڕاگەیێنراوی ئاژانسی هەواڵگریی سوێد
هەواڵگریی سوێد دەڵێت: پۆلیسی ئاسایشی سوێد زانیویەتی ڕژێمی ئێران تۆڕە تاوانکارییەکانی ناو سوێد بەکار دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کردەی تووندوتیژی لە دژی دەوڵەتانی دیکە و ئەو گرووپ و کەسانەی لە ناو سوێد دان کە ئێران بە هەڕەشەیان دەیانبینێت.
لە بەلجیکاش چالاکن
مۆساد گرووپە مافیاییەکان بە بەرپرسیاری هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر باڵیۆزخانەکەی لە بەلجیکاش تۆمەتبار دەکات کە دوو نارنجۆکی دەستی فڕێدرابوونە ناو باڵیۆزخانەکەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





