
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لیژنەی دارایی تاوتوێ و شیكردنەوەی خشتەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2024ی تەواو كرد، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی دیاریکرد بۆ دەنگدان لەسەری.
وێنە گەورەکە: پێنجشەممە 30-05-2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی خوێندنەوەی و شیکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی ڕاگەیاند.
نووسراوی فەرمی: پەپێی ئەو کارنامەیەی کە کۆپییەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 3-6-2024 لە کاتژمێر سێ دوای نیوەڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بکات و دانیشتنەکەش یەک بڕگە لەخۆ دەگرێت، ئەویش دەنگدانە لەسەر خشتەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2024.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتیی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق ، 211 ترلیۆن دینارە و زیاتر لە 66.6 ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە.
بۆچی گرنگە: پشکی هەرێمی کوردستان لە خشتەی بودجە دیاریکراوە، بە پەسندکردنی ئەو خشتەیە هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە پشکی دیکەی وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ دەنێردرێت.
وێنەی کارنامەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە