
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەڵاوسانی ئابووری بەرۆکی تورکیای گرتووە، بە قسەی ئابووریناسان دۆخەکە بەرەو قەیران دەچێت، پارتە سایسییەکانی ئەو وڵاتەش تۆپەکە هەڵدەدەنە یاریگای ئاکپارتی.
بۆچی گرنگە: دۆخی ئابووری تورکیا خەریکە سەنگی پارتە سیاسییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت، ئەمەش لە هەڵبژاردنی 31 ئادار بە ڕوونی دەرکەوت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نرخی شتوومەک بۆ سێ هێندەو باج و سەرانەی حکومەت تا دێت بەرزدەبێتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: دکتۆر وەهاب جۆشکون، مامۆستای زانکۆی دیجلە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تا ئازادی و یەکسانی نێوان لایەنەکان لە تورکیا بە دی نەیەت، کێشەی ئابووری چارەسەر نابێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئەو ڕێژەیەی هەڵاوسان کە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە لە 60٪ ە، بەڵام بەپێی ئاماری ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕێژەی ڕاستەقینە 100٪ زیاترە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
گرانی نرخی کەلوپەل
ئەوەی ئەمڕۆ دەیکڕیت سبەینێ بە هەمان نرخ دەستت ناکەوێتەوە، ئەمە دۆخی بازاڕی تورکیایە، خەڵک لە نیگەرانی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان دەژین و ڕێژەی هەڵاوسانەکان زیاترە لەوەی باس دەکرێت، خەڵکی تورکیا وا دەڵێن.
پرسی کورد
جۆشکون بە ئاڤای گوت: چارەسەرکردنی پرسی کورد پشکی گەورەی لە ڕێکخستنەوەی دۆخی ئابووری تورکیا هەیە.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا، ئەو کێشەیە چ پەیوەندییەکی بە دۆخی ئابوورییەوە هەیە؟ جۆشكۆن گوتی: تورکیا خەرجییەکی زۆری لە کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە دابین کردووە، تایبەت لەم سێ ساڵەی دوایی دا، بۆ کڕینی ئەو کەرەستە سەربازییانە قەرزێکی زۆری لە وڵاتان کردووە.
دۆخی خەڵك
نرخی خواردەمەنی، کرێی هاتووچۆ، کریێ خانوو ، کەمی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی، تایبەت خانەنشینان و سەربازان، دۆخی ئابووری خەڵکی تەواو سەختتر کردووە.
"سێ ساڵی سەخت چاوەڕێی تورکیا دەکات"
محەمەد شیمشێک، وەزیری دارایی تورکیا ڕایگەیاند: پرۆگرامی چارەسەرکردنی کێشەی ئابووری تا ساڵی 2026 دەخایەنێت، جۆشکون دەڵێت: ئەم کێشەیە سێ ساڵ دەخایەنێت، لەبەر ئەوەی تا سێ ساڵی دیکە هەڵبژاردن ناکرێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت حکومەت زووتر چارەسەری دەکات.
پێشبینی چی دەكرێت؟
ئابوریناسان پێشبینی دەکەن تا سێ ساڵی دیکە ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت.
لایەنە سیاسییەکان
ئۆزگور کەرەبات، ئەندام پەرلەمانی جەهەپە دەڵێت: ئێستا پرسی سەرەکی تورکیا کێشەی ئابوورییە، تورکیا لە "قەیرانێکی گەورەی ئابووریدایە" کە بەهۆی حکومڕانی پارتی دەسەڵاتدار دروست بووە.
کەرەبات خەرجیی وەزارەتەکانی دەوڵەت و نەبوونی پڕۆگرامێک بۆ ڕێکخستنی دارایی وڵات بە هۆکاری ئەم قەیرانە دەبینێت.
بۆچوونی ئاكپارتی
غالب ئەنساریئۆغلو: ئەندام پەرلەمانی ئاکپارتی، لە وەڵامی قسەی ئەندام پەرلەمانەکەی جەهەپە گوتی: "ئەوانەی وا دەڵێن بەمەبەست ئەم قسانە دەکەن یان هیچ زانیاریەکیان لەسەر بابەتەکە نییە".
قەیرانی ئابوری لە تورکیا بوونی نییە، ئەوەی هەیە هەڵاواسان و بەرزبوونەوی ڕێژەی سوودە کە خەریکە بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. ئەنساریئۆغلو وا دەڵێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا سەبارەت بە گران بوونی نرخ و سستی هەنگاوەکان گوتی: بە پێچەوانەوە دۆخی ئابووری ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو باشترە و هەڵەن ئەگەر بڵێن دوو ساڵی ڕابردوو سەختتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






