وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان: سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادەن
- کوردستان
- 2024-06-02

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە ئەندازەی ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی عێراق دەیخاتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان گەنم لە جوتیاران وەردەگرن.
بۆچی گرنگە: بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە، بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ''سایلۆکان ئامادەن و توانای وەرگرتنی زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنمیان هەیە، بەڵام تا وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ بەغدا لەسەر بڕی گەنمی وەرگیراو ڕێک نەکەوێت، ناتوانین دەرگای سایلۆکان بکەینەوە، چونکە بە ئەندازەی ئەو بڕە گەنمەی دیاری دەکرێت پارە دێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی عێراق، چەندین جار دانیشتن و گفتوگۆی کردووە، بۆ ئەوەی هەموو گەنمی ئەمساڵی جوتیاران هاوشێوەی شارەکانی عێراق وەربگیرێت، بەڵام تا ئێستا ڕێکنەکەوتوون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






