
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
كەنەدا دڵنیایی دەدات، سەڕەڕای بڕیاری كەمكردنەوەی نوێنەرایەتییەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام بەرپرسانی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق چالاکانە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەكە: حکومەتی کەنەدا بڕیاری داخستنی نووسینگەکەی خۆی لە هەولێر و كەمكردنەوەی ستافی باڵیۆزخانەكەشی لە بەغدا داوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکەی لە کەنەدا کردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزا و ڕەزامەندی خوێندن لە کەنەدا، سەردانی ئەو نووسینگەیەیان دەکرد و سوودیان لێ وەردەگریت؛ هاووڵاتییانی خاوەن وڵاتینامەی کەنەداش کارەکانیان لەو نووسینگەیە ڕایی دەکرد.
زانیاریی تایبەت: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە وەزارەتی دەرەوە کەنەدا کردووە، پێداچوونەوەی بە بڕیارەکە لەبارەی داخستنی نووسینگەی باڵێوزخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر بکات.
هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکە بەهۆی قەیرانی دارایی و نوێ نەکردنەوەی بەرنامەی ستراتیژیەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دراوە؛ لە ماوەی ساڵانی (2016 - 2025) کەنەدا چوارملیار و 700ملیۆن دۆلاری بۆ وەبەرهێنان و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە تەرخان کردبوو، ساڵی ئایندە ئەو پڕۆژەیە وادەکەی کۆتایی دێت و پلانی نوێکردنەوەیان نییە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوز سەبارەت بە کەمکردنەوەی نوێنەرایەتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند: تیمی نوێنەرایەتیمان کەم دەکەینەوە، بەڵام بەرپرسانی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق چالاکانە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





