
وێنەی د. شوان ئادەم
ئاڤا نیوز
دادگەی کەتنی دووی سلێمانی سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر د. شوان ئادەم، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای میوان لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە سەپاند.
چیرۆکی سەرەکی: د. شوان ئادەم کە مامۆستای میوان بووە لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجەیە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیایی، ژمارەیەک مانشێتی میدیا کوردییەکانی داناوە، تاوەکو قوتابییەکان ڕاست و هەڵە یان پێشێلکاریی پێوەرە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن دیاری بکەن، بەڵام فەرمانبەرێک لە دەرەوەی زانکۆ سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرهەنگ عزەت، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەنیازین کۆبوونەوەیەک لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی د. شوان ئادەم بکەین، چونکە ئەو بڕیارەی دراوە دژی بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانییە، ئێمە هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پشتگیری د. شوان دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆی دەکەین، لقی خۆمان لە هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە تا بەدواداچوون بکات و سەردانی دادگە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ ژووری یاسایی لەسەر ئەو بابەتە کۆدەبنەوە، تا دەرچەیەکی یاسایی بۆ دەربازکردنی د. شوان ئادەم بدۆزنەوە، چونکە ئەو تاقیکردنەوە و پرسیارانەی دانراوە، بە فلتەری سەرۆکایەتیی بەشی ڕاگەیاندن ڕۆشتووە، کەس لە دەرەوەی زانکۆ مافی ڕەخنەگرتنی نییە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






