ئاڤا نیوز وردەکاری سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 حوزەیران

ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئامانج لە سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکردن و ئامادەکارییە بۆ هاتنی زیارەتکاران و جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتننامە بازرگانییەی لە نێوان هەولێر و تاران واژۆ كراوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 5-6-2024، شاندێکی ئێرانی کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتیی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ پارێزگارەکانی ورمێ و کرماشان و سنە بگەنە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارە پێشوازی لە پارێزگاری ورمێ دەکەین و ڕێککەوتنێکی 16 خاڵی لەنێوانمانە كە خاڵێکی تایبەتە بە زیارەتکاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەر شتێکی دیکە پێویست بکات بۆ ڕێککەوتنەکە زیادی دەکەین، واتە درێژە بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنەكانی پێشوومان دەدەین.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: ڕۆژی 6-6-2024 شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان کۆ دەبنەوە، هاوکات گفتوگۆ و دانیشتنیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی و لایەنی حکومییەکانی دیکەش دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، 55 هەزار زیارەتکار بەنێو هەرێمی کوردستاندا تێپەرین بۆ زیارەتكردنی مەزارگە پیرۆزەكانی شیعەكان، چونكە تێپەرین بە هەرێمی كوردستان هەم مەودای ڕێگەكەی بۆ كورت كردنەوە و ئاسایش و خزمەتگوزارییەكی باشتریشیان پێشكەش كرا، بەمەش پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکاران زیاتر بێت لە پارساڵ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت