
د. شوان ئادەم. ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دادگەی کەتنی دووی سلێمانی بڕیاری سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر د. شوان ئادەم، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ سەپاند و ڕێکخراوی چمک داوای هەڵگرتنی سزای بەندکردنەکەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: د. شوان ئادەم کە مامۆستای میوان بووە لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیایی، ژمارەیەک مانشێتی میدیا کوردییەکانی داناوە، تاوەکو قوتابییەکان ڕاست و هەڵە یان پێشێلکاریی پێوەرە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن دیاری بکەن، بەڵام فەرمانبەرێک لە دەرەوەی زانکۆ سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی چاودێری میدیایی کوردی بڵاوی کردەوە: لە ڕۆژی 3-6-2024 بە بڕیاری ژمارە 2534/ک/2021، دادگەی کەتنی دووی سلێمانی بە تاوانی دانانی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیا، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر سەرۆکەکەیان سەپاند، داوا دەکەین لەلایەن دادگەی تێهەڵچوونەوە ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و باری ژیان و نەبوونی پێشینەی تاوانکاری، بەپێی ماددە 433/آ لە یاسایی سزادانی عێراق، ژمارە 111ـی ساڵی 1969 سزای "حەپسی سووک"، بەسەر ئەو د. شوان ئادەم سەپێنرا، دادگە جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ وەستاندووە، بە مەرجێک بەڵێن بدات لەو ماوەیەدا ڕەفتار و هەڵسوكەوتی چاک بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی چمک بڕیارەکەی دادگەی کەتنی دووی سلێمانی بە پێشهاتێکی مەترسیدار لە پێش ئازادی ڕادەربڕین، ڕۆژنامەگەری، وانەگوتنەوە و توێژینەوەی ئەکادیمی و کاری ئەکادیمی لە کوردستان دەزانێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






