
دیمەنی ساتی کۆبوونەوەکە. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێكی باڵای ئێران سەردانی سەرۆكوەزیران بارزانی كرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و سیاسییەكانی نێوانیان.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 650 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. حەوت دەروازەی سنووریی لە نێوانیان هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی نێوانیان زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.
وێنە گەورەكە: دوو ڕۆژە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و پارێزگاری سنە، كرماشان، ئورمییە، كۆنسوڵەكانی ئێران لە سلێمانی و هەولێر، ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆكوەزیران بارزانی كۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوكردنی پەیوندییەكانی هەردوولا كردەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هاوئاهەنگی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرد، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
8 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا






