
دواین دەرکەوتنی ئیسماعیل هەنییە لە قەتەر- وێنە:میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا داوایان لە قەتەر کردووە، گوشاری زیاتر بخەنە سەر حەماس تا بە پڕۆژەی ئاگربەستی غەززە ڕازی ببن.
وێنە گەورەکە: قەتەر وەک گوشارێک هەڕەشەی ئەوەی لە بەرپرسانی حەماس کردووە، ئەگەر پڕۆژەی ئاگربەست پەسەند نەکەن ئەوا لەو وڵاتە دەریان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا داوای کردووە قەتەر ئەو هەڕەشەیەی خۆی لە حەماس بە فەرمی ڕابگەیێنێت تا گوشارەکانی زیاتر ببن و حەماس بە ئاگربەست ڕازی ببێت.
زانیاریی زیاتر: هێشتا حەماس بە فەرمی وەڵامی پڕۆژەی ئاگربەستەکەی نەداوەتەوە و یەحیا سنوار سەرۆكی حەماس لە غەززە دوو مەرجی خستووەتەڕوو، یەكێكیان ئەوەیە ئاگربەستی یەكجاری ڕابگەیێنرێت و دووەمیش ئەوەیە بەهیچ شێوەیەك چەك دانانێن.
باكگراوند: هەرچەندە گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەڕێگەی نێوەندگیرەوە بەردەوامە و ئەمریكا و میسر هەوڵی ئاگربەست لە غەززە دەدەن، بەڵام بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە فەڵەستین بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 36 هەزار و 500 كەس كوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد