
سایلۆیەکی وەرگرتنی گەنم- وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و ئێمەش شایستە داراییەکان بە خێرایی دەنێرین.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت، وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقیش بڕیاریداوە، تەنیا 700 هەزار تۆن لە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند:"پابەندی ڕێنماییەکانی پێشووین سەبارەت بە وەرگرتنی گەنم و پێدانی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا. پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش تا ئێستا لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا بەغدا تەنیا پێنج ملیار دیناری لە شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 20 ملیار دیناری دیکە بنێرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 6-6-2024، دەرگەی 10 سایلۆ و چەند بنکەیەک بۆ وەرگرتنی گەنم لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەر تۆنێکی گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





