وەزیری تەندروستی: 95%ـی بازاڕ کۆنترۆڵکراوە و دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو زۆر کەمبووەتەوە
- کوردستان
- 5 شوبات
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی وەڵامی چەند پرسیارێکی ئاڤا نیوز دەداتەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیێنێت، 95%ی بازاڕی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریکردن و کۆنترۆڵدایە، بەم هۆکارەش دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو زۆر کەمبووەتەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پێداچوونەوە بە نرخی 14 هەزار دەرمان کراوە و نرخەکانیان کەمکراوەتەوە.
لە گفتوگۆیەکی کورتدا د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی چەند پرسیارێکی ئاڤا نیوز دەداتەوە.
ئاڤا نیوز: بۆچی تاوەکو ئێستا دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان هەیە و دەرمانی بێ ستیکەریش دەفرۆشرێت؟
د. سامان بەرزنجی: بەشێوەیەکی گشتی چاکسازی لە کەرتی تەندروستی بە ئاساتێکی زۆر باش گەیشتووە. دەرمانی قاچاخ زۆر کەمبووەتەوە و 95٪ ی بازاڕ لەژێر چاودێریکردن و کۆنترۆڵدایە. لەبارەی ڕێکخستنی نرخیش پێداچوونەوە بە 14 هەزار جۆری دەرمان کراوە، نرخەکان داشکان و کەمکردنەوەیان بۆ کراوە لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان. وەزارەتی تەندروستی لیژنەی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە و دەست بە هەڵمەتێکی گەورەی گەڕان کراوە بۆ بنبڕکردنی دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو.
ئاڤا نیوز: بۆچی حکومەتی عێراق دەرمانی پێویست نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەرمانی شێرپەنجە؟
د. سامان بەرزنجی: ئێمە داوامان کردووە ئامێرە پزیشکییەکان و دەرمان و پێداویستییەکان بچێتە سەر بودجەی حاکیمە. ئەوەی ئێستا بەدەستمان دەگات زۆر کەمە و بەشی هەرێمی کوردستان ناکات، بەشێوەیەک ناگاتە 60%ی پڕکردنەوەی پێداویستییە تەندروستییەکان. هەرچەندە دەرمانەکانی شێرپەنجە زۆر گرانن، بەڵام لەڕێگەی سندووقی کۆمەک بۆ شێرپەنجە 90%ی دەرمانەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت و بەغدا رێژەیەکی زۆر سنووردار و ڕەمزی دەنێرێت.
ئاڤا نیوز: هەوڵتان داوە لەگەڵ هەمواری یاسای بوجەی عێراق بەشەدەرمانی هەرێمی کوردستان زیادبکرێت؟
د. سامان بەرزنجی: بێگومان بەردەوام شاندی ئێمە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن، دووجار وەزیری تەندروستی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئەو بابەتەمان باسکردووە و بەڵێنیان داوە ئەو کێشەیە لە کاتی پەسەندکردنی بوجە چارەسەر بکەن.
ئاڤا نیوز: ئەنجامی بەدواداچوون بۆ ئەو پارچە جەستە سووتاوانەی لە ماڵی پێشڕەو دزەیی دۆزرانەوە چی بوو؟
د.سامان بەرزنجی: ئەم پشکنینە ڕێککاری پێویستی دەوێت، چونکە هەم لەڕووی ئەمنییەوە و هەم لەڕووی پزیشکییەوە پێویستمان بەوەیە سامپڵی بەرامبەر هەبێت، واتە ئەندامێکی خێزانی میشێل دەبێت سامپڵی لێوەربگیرێت. بۆ ئەم مەبەستە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری هەولێر لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و باڵیۆزخانەی فلیپین لەهەوڵدان و بەردەوامیشن [خانەوادەی میشێل لە فلیپین دۆزراوەتەوە و بڕیارە بەمزووانە یەکێک لە کوڕەکانی بێتە هەولێر]، دواتر دەرئەنجامێک بەفەرمی ڕادەگەیێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت