
تریسی جاکۆبسۆن- باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لێدوانەکانی بەربژێری باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە، بە دەستوەردان لە کاروبارەکانی دەزانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تریسی جاکۆبسۆن لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو: "حکومەتی عێراق توانای ئەوەی هەیە خزمەتگوزاریی پێشکەش بە گەلەکەی بکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی هەژموونی ئەو میلیشیایانە دەبێت کە هاوپەیمانی ئێرانن و مەترسییەکی گەورەیان بۆسەر ئاییندەی وڵات دروستکردووە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خالد یەعقووبی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایش تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: " گوێمان لە گوتەکانی بەربژێری پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بوو، کە بریتی بوو لە تێنەگەیشتنێکی ئاشکرا لە عێراقی نوێ و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە و سووکایەتیکردن بە دراوسێکانی".
زانیاریی زیاتر: "لەسەری پێویستە ئاگاداری ئەو ڕاستییە ڕوونە بێت کە هەندێک لەو شتانەی لەبارەیەوە قسەی لەسەر کردووە، لەگەڵ ئەرکەکانی و کارە نوێیەکەیدا ناگونجێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق