
بارەگایەکی گرووپە چەکدارەکان لە ئەنبار. وێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، حکومەتی عێراق بێئاگایی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: 28ـی مانگی ڕابردوو هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، ئەوکاتە ئەمریکا "هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە"ـی ئەو هێرشانەی کرد و شەوی هەینی 02-02-2024 هێرشەکانی دەستپێکرد و 85 پێگەی میلیشیاکانی لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: "ڕاستەوخۆ دوای هێرشەكانی سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە ئێران، حکومەتی عێراقمان ئاگادار کردەوە". ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وای گوت.
گوتیشی: "ئەو پێگەیانەی لەنێو خاکی عێراقدا کرانە ئامانج، بە وردی دیاریکراون و ڕەچاوی ئەوەمان کردووە زیان بە ژێرخانی سڤیل نەگات".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: "ئاگاداری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق نەبووینە و ئەمریکا پێش هێرشەکە ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە". باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دوای هێرشەکانی ئەمریکا ئەمەی ڕایگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی هەینی 02-02-2024 ئەمریکا 85 پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور، ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومانکرد.
زانیاریی زیاتر: هەر دوای هێرشەکە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: "بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان لە عێراق 16 چەکداریان کوژراون و 25ـی دیکەش بریندار بوون".
پاشخان: لە تۆڵەی هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی رابردووی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن کە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 40ـی دیکەی لێکەوتەوە، شەوی هەینی ئەمریکا یەکەم ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی دەستپێکرد و 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە