
سەرچاوەی وێنە: میدڵ ئێست
ئاڤا دیجیتاڵ
پلاستیک ماددەیەکە بۆ شیبوونەوەی کاتێکی زۆری پێویستە، کە ئەمەش مەترسیی لەسەر ژینگەی جیهان دروستدەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی پلاستیک بۆ شیبوونەوەی پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، پیسبوونی ژینگە بە هۆی پلاستیک، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جیهان گیرۆدەی بەکارهێنانی بووە و ئێستا لێکەوتەکانی دەچنێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئامارە ژینگەییەکانی جیهان ئاماژە بەوە دەکەن لە جیهاندا ساڵانە نزیکەی 400 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی بەرهەم دەهێنرێت، لە هەموو خولەکێکدا یەک ملیۆن بوتڵی پلاستیکيی لە سەرانسەری جیهان دەکڕدرێت و ساڵانە نزیکەی پێنج ترلیۆن کیسی نایلۆن لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: نزیکەی 85%ی پلاستیەکەکان لە زبڵدانەکاندا کۆتاییان دێت، یاخود وەکو پاشماوەیەک کە خاک و ڕووبار و تەنانەت دەریا و زەریاکان پیس دەکەن، سەرئەنجام ساڵانە نزیکەی 11 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکیی دەڕژێتە ناو زەریاکانەوە.
زانیاری زیاتر: زۆربەی پلاستیکەکان بە تەواوی نامێنن و دەشکێن بۆ پارچەی زۆر بچووک، ئەم مایکرۆپلاستیکانە دەتوانن لە ڕێگەی هەناسەدان و هەڵمژینەوە، بچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە و لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کۆببنەوە لە سییەکان و جگەر و سپڵ و گورچیلەدا، لەم دواییانەدا توێژینەوەیەک بوونی گەردیلەی مایکرۆپلاستیکی لە منداڵدانی تازەلەدایکبوودا ئاشکرا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





