ئاڤا دیجیتاڵ
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "هەفتەی ڕابردوو سەركەوتووانە كۆنفڕانسی نیشتیمانی گۆڕانمان گرێدا، بەكۆمەڵێك ڕاسپاردە بۆ كاری ڕێكخراوەیی و كۆمەڵێك هەموار لەدەستووری نێوخۆیی بزوونتنەوەكە.
دلێر عەبدولخالق گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "قۆناغی دووەم ژوورە پەیوەندیدارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای كۆنفڕانسەوە كاری لەسەر دەكەن، بریتی دەبن لە هەڵبژاردن لەخوارەوە بۆ سەرەوە، بەگوێرەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە دەستووری ڕێكخراوەیی كراون، خانەی ڕاپەراندان وەك دامەزراوەیەكی جێبەجێكاری بڕیارەكانی جڤاتی نیشتمانیی، بەو میكانزمەی كە دانراوە، پێویستە لە ئایندەیەكی نزیك هەڵبژاردنی یەكە ڕێكخراوەییەكان و ئۆرگانەكان (بازنە، ڕایەڵە و ئەنجوومەنی قەزاكان) بەڕێوەبچێت".
"دواهەمین قۆناغ بریتی دەبێت لە هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتیی، لە ئێستادا ژووری هەڵبژاردن و ژووری یاسایی بزووتنەوەكە لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەرهێڵن، سێ هەڵبژاردنی دیكە هەن كە بریتین لە خانەی ڕاپەڕاندن، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و شەش سكرتاریەت لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان هەیە، دوای ئەو هەنگاوانە دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە".
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوەدەكات "هیوادارن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت، چونكە هەڵبژاردن نوێكردنەوەی ڕەوایەتی دامەزراوە سیاسییەكانە، بەو ئامانجە دەچنە نێو هەڵبژاردنەوە كە ئەنجامەكانی لە ئاست چاوەڕوانی ئەوان و ئەو دەنگدەرانە بێت كە ئومێدیان لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان هەڵچنیوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
2 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت