دوای تەواوکردنی " تەوافی ماڵئاوایی" کۆتایی بە پڕۆسەی حەج دێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-19

حاجییان بۆ خۆپاراستن لە گەرما چەتر بەکاردەهێنن
ئاڤا نیوز
تەوافی ماڵئاوایی دوایین ئەرکی حەجکردنە، ئەو تەوافکردنە بۆ ماڵئاواییکردنە لە بەیتولحەرام، بەمەش کۆتایی بە پڕۆسەی حەجکردن دێت و حاجییان لە شاری مەککەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
بۆچی گرنگە: حەج پێنجەم پایەیە لە پایەکانی ئیسلام و لەسەر هەموو موسوڵمانێک پێویستە یەکجار لە تەمەنیدا حەج بکات بە مەرجی توانین.
چیرۆکە سەرەکی: ئەمساڵ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوار هەزار و 685 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان گەشتی وڵاتی سعودیەیان کردبوو، ئەمە جیا لەو 15 هەزار هاونیشتمانییەی لە ڕێگەی "ڤیزای یەک ساڵی"ـیەوە گەشتیان کردبوو.
شێوازی جێبەجێکردن: حاجییان لە سەرتاسەری جیهان لە ڕۆژی ڕۆژی 8ـی زیحلجە کە ئەمساڵ بەرامبەر بوو بە 14-06-2024 دەستیان بە پڕۆسەی حەجکردن کرد کە خۆی دەبینێتەوە لە بەستنی "ئیحرام"، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی حەجکردن کە سەرجەمیان نزیکەی هەفتەیەکی پێویستە بە تەوافی ماڵئاویی کە کۆتا ئەرکی حەجکردنە، کۆتایی بە پرۆسەی حەجکردن دێت.
*درێژەی ڕاپۆرت...
*حاجیانی کوردستان و عێراق کەی دەگەڕێنەوە؟
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی حوزەیران کاروانی گەڕانەوەی حاجییان لە ڕێگەی وشکانییەوە دەستپێبکات، لە سێشەممەی داهاتووەوە واتە لە 25-06-2024 گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەن بۆ گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی حاجییان تەواوکراوە، بڕیارە لە 22ـی حوزەیرانەوە گەشتەکان دەستپێبکات و تاوەکو سێی تەممووزی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ساڵانە سەدان حاجی گیان لەدەست دەدەن
ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە جیهان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی شاری مەککە دەکەن، کۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرە و کەشوهەواوی وڵاتەکە هۆکارێک بوونە بۆ ئەوەی قوربانی لێ بکەوێتەوە، بە جۆرێک ساڵانە بە سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمساڵ زیاتر لە 550 حاجی گیانیان لەدەست داوە، کە زۆرینەیان هاووڵاتی میسری بوونە.
- گیانلەدەستدانی 15 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان و ونبوونی نزیکەی 20 کەسی دیکە.
- گیانلەدەستدانی 323 هاووڵاتی میسری.
- گیانلەدەستدانی 144 هاووڵاتی ئەندەنووسی.
- گیانلەدەستدانی 41 هاووڵاتیی ئوردنی.
- گیانلەدەستدانی 35 هاووڵاتیی توونسی.
- گیانلەدەستدانی 11 هاووڵاتی ئێرانی.
- گیانلەدەستدانی 3 هاووڵاتی سەنیگالی.
کۆی گشتیی گیانلەدەستدان 572 حاجی.
گەرمای بەتین یەکێک بووە لە هۆکارەکان
هەر بەپێی ئاژانەسەکە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدانی ئەو حاجییانە، بەشێوەیەک لە هەندێک کاتدا پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە.
باکگراوند: بەپێی داتاکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ گەیشتووەتە ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجی کە لەنێویاندا یەک ملیۆن و 611 هەزار و 310 هەزاریان لە دەرەوەی شانشینی سعودیەوە هاتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە