
یەکێک لە بەلەمەکان لە کاتی نقوم بوون، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا کەسوکاری 21 کۆچبەری بێسەروشوێن پەیوەندییان پێوە کردوون و داوای هاوکارییان لێ کردوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم بوون، یەکێک لە بەلەمەکان زیاتر لە 60 کۆچبەری هەڵگرتبوو و زیاتر لە 40 یان کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لە سەرجەم کۆچبەران 10 کەس ڕزگارکراون و تائێستاش تەرمی حەوت کەسیان دۆزراوەتە کە زۆربەیان منداڵن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، دەڵێت کەسوکاری 21 کۆچبەر پەیوەندییان پێوەکردوون؛ 9ـیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن، 11ـیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن و یەکێکیشیان دانیشتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق لە ئیتاڵیا بە ئاڤا نیوزی گوت: تەنیا 10 کۆچبەر ڕزگارکراون و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی باشووری ئیتاڵیان، زۆربەی ڕزگاربووەکانیش کوردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپاردووە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنان بدەن، هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ ڕزگاربووان و بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانیش پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






