هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کۆچبەران داوای هاوکاری لە ئیتاڵیا دەکات
- کوردستان
- 2024-06-20

ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی کۆچبەرەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە ئیتاڵیا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو 11 کۆچبەرەی ڕزگاریان بووە یەکیان عەرەبی سوورییە و یەکێکیش عەرەبی کەرکووکە، ئەوانی تر کوردن و خەڵکی هەولێر، ڕاپەڕین و سۆرانن، ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە تا ئێستا ئامارێکی تەواو لەبەر دەست نییە کە ژمارەیان چەندە، چونکە ناوەناوە تەرمی دیکە دەدۆزرێنەوە.
زانیاری زیاتر: حەمەساڵح ئەوەشی گوت: "دەبێت حکومەتی ئیتاڵیا بەفەرمی زانیاریمان لەسەر تەرمەکان پێبڵێت تا ڕایبگەیەنین، ئێمە لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی بەرامبەر لەسەر هێڵێن، بۆ گواستنەوەی تەرمەکانیش دەبێ دادوەرەکان ڕێمان پێ بدەن، دواتر لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی و بە بودجەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شاری خۆیان دەگەڕێنرێنەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو منداڵ کە پورزای یەکن لەنێو بریندارەکانن و لەڕێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ لای دایکی یەکێکیان کە لە ژیاندا ماوە.
ئەوەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی پێکهێناوە، کاری ئەمان گواستنەوەی تەرمی کۆچبەرانی کورد و دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان و هاوکاریکردنی ڕزگاربووەکانە بەو جۆرەی دەیانەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






