
ئاڤا نیوز
تەنیا ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی چوار حاجی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوە، بەمەش ژمارەی حاجیانی کۆچکردوو گەیشتە 23 کەس.
وێنە گەورەکە: حەجی ئەمساڵ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان تراژیدی بوو، بە جۆرێک نزیکەی شەش هێندەی ساڵی ڕابردوو حاجییان لە سعودیە گیانیان لەدەستاوە. ساڵی ڕابردوو تەنیا چوار حاجی گیانیان لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ژمارەی حاجییانی کۆچکردوو گەیشتە 23 کەس، لەو ژمارەیە 22 کەس بە ڤیزەی ساڵی گەشتیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای چوار هەزار و 685 حاجی کە لەڕێگەی حکومەتەوە چوونەتە حەج، ئەمساڵ هەزاران کەس بە ڤیزای ساڵ و ڤیزای گەشتیاری بۆ حەج چوونەتە سعودیە، ئەمەش بە هۆکاری زۆربوونی ڕووداوەکانی مردن دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 10 حاجی هەرێمی کوردستان نادیارە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






