
بەنداوی دهۆک. وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و دهۆک بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە بەڵام بەنداوی دوکان هێشتا کەمترە لە ساڵی رابردوو.
وێنە گەورەکە: دوای ئەو باران و بەفربارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دهۆک بەرزبوونەوە بەراوورد بە هەمان ساڵی رابردوو، بەشێوەیەک ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان 12 مەتر لە وەرزی رابردووی دابارین بەرزترە، لە بەنداوی دهۆکیش ئاستی ئاو 1 مەتر و 60 سم لە ساڵی رابردوو بەرزترە. بەڵام لەبەنداوی دوکان ئەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی گلدراوە بە بەراوورد بە ساڵی رابردوو 1 مەترو 40 سم کەمیکردووە.
لێدوانی فەرمی: رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی زانیارییەکانی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستکردەوە هاوکات ئەوەشی راگەیاند کە ئاستی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوکان رەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی هێشتا ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەراوورد بە ساڵی رابردوو کەمترە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هێشتا وەرزی دابارین لە هەرێمی کوردستان سێ مانگی ماوەو جاوەڕوان دەکرێت توانەوەی بەفری چیاکان ئاستی ئاوی هەرسێ بەنداوە ستراتیژییەکەی کوردستان بەرزتر بکاتەوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت بێڵ ماوسی بەنداوی دوکان ئەمساڵ سەرڕێژببێت، دوای ئەوەی ساڵی 1988 و 2019 بێڵ ماوسی بەنداوەکە سەرڕێژبوو.
پاشخان: لە هەرێمی کوردستان بێجگە لە بوونی کۆمەڵێک پۆند و بەنداوی قەبارە مامناوەند، سێ بەنداوی ستراتیژیی هەن، بەنداوی دووکان وەک گەورەترین بەنداو توانای گلدانەوەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی 3 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، هەروەها بەنداوی دهۆکیش وەک سێیەم بەنداوی گەورە، توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





