
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەردە گولەر
ئاڤا نیوز
گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 بەردەوامە، پۆرتوگال و تورکیا کێبڕکێی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16 دەکەن، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش وێڵی یەکەم گۆڵیەتی لە تۆڕی تورکەکان.
وێنە گەورەکە: ئەڵمانیا و ئیسپانیا بلیتی قۆناغی 16ـی یۆرۆیان مسۆگەر و پۆڵەنداش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کردووە، ئەمڕۆ پۆرتوگال، تورکیا و ڕۆمانیا لەسەر بەدەستهێنانی ئەو قۆناغە کێبڕکێ دەکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 4:00 لە یاریگەی ڤۆڵکسپاڕک ستادیۆم، هەڵبژاردەی چیک و جۆرجیا لە پێناو بەردەوامبوون لە پاڵەوانێتییەکە بەیەک دەگەن، ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمی نێوان هەردوو هەڵبژاردە دەبێت.
یاریی گرنگ: ئەو یارییەی کە زۆرترین هاندەر لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال و تورکیایە لەسەر یاریگەی سیگناڵ ئیدۆن پاڕک، کە شەڕ لەسەر پارێزگاریکردن لە پێگەی یەکەمی کۆمەڵەکە و مسۆگەرکردنی بلیتێکی دیکەی قۆناغی داهاتوو دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پۆرتوگال لە مێژوو 7 یاری لە تورکیا بردووەتەوە و تورکیاش دوو بردنەوەی تۆمار کردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە تاوەکو ئێستا ڕۆناڵدۆ هیچ گۆڵێکی لە تۆڕی تورکیا نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆڕت لە ئەڵمانیایە و گوتی، "ئەمشەو لە یاریی نێوان پۆرتوگال و تورکیا ئامادە دەبم، لە نزیکەوە ڤیدیۆی کریستیانۆ و ئەستێرەکانی دیکە بۆ هەوادارانی وەرزشی لە کوردستان تۆمار دەکەم، لە کاتژمێر 08:55ـی شەو بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵ و پەیجی ئاڤا سپۆرت شرۆڤەی یارییەکە دەکەم".
لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10:00ـی شەو لەسەر یاریگەی ڕین ئینەرجی ستادیۆم، ڕۆمانیا بۆ بەردەوامیدان بە سوپرایزەکانی و بەلجیکا بۆ قەرەبووی شکستی گەڕی یەکەم ڕووبەڕوو دەبنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا