لۆگۆی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕاگەیێنراوی فەرمی و جیاوازدا، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی هۆشداریی لەبارەی بەستنی فلاشەر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدەن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە شۆفێران فلاشەری پۆلیس بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەستن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە هۆشداریی دەدەنە هاووڵاتییان کە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەینەوە کەوا بەستنی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆهەموو ئۆتۆمبێلێکێ تایبەت و هەر دامودەزگایەک و پێشانگەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل نابێت ئەم فلاشەرە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەستن وهەر شوفێرێک ئەم کارە بکات ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.
لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین کە بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستن لەبەر ئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جۆرە فلاشەرانە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






