
گەنم- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیەدا، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی قوشتەپە دەستپێبکات و ڕێکارەکانی تەواو کراون.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گووت: "کارەکانی سایلۆی قوشتەپە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تەواوکراوە، ئێستا بەشێوەیەکی تاقیکاری ڕۆژانە بڕێک گەنم وەردەگیرێت، بەڵام ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەفەرمی سایلۆکە دەکرێتەوەو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم خێرا دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سایلۆی ستیلی قوشتەپە یەکێکە لە 10 پڕۆژە ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوژمەی 20 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە قەزای قوشتەپە دروستکراوە، توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم و جۆی هەیە.
بۆچی گرنگە: تا ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە 60 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر لە سایلۆکان وەرگیراوە، چاوەڕوان دەکرێت بەکردنەوەی سایلۆی قوشتەپە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران خێراتر بێت.
باکگراوند: قوشتەپە دەکەوێتە بەشی باشووری شاری هەولێر، لە 22-5-2023 فەرمانی بە قەزابوونی دەرچووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






