
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی
ئاڤا نیوز
پارتی لە سەرجەم مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارێزگا و لقەکان هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، دەستەیەکیش بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون پێکهێنراوە.
وێنە گەورەکە: کۆنگرەی 14ـی پارتی لە 27-8-2022 سازکرا، ئەوکات بڕیار لەسەر کۆنفرانسی نێوخۆیی حیزب درا، کاتژمێر 09:00ی سبەش هەڵبژاردنەکە دەستپێدەکات.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "بەگوێرەی بڕیاری کۆنگرە هەڵبژاردنی نێوخۆیی لە ئۆرگانەکان دەکرێت، هەڵبژاردنەکە لە یەک ڕۆژ و کاتدا دەستپێدەکات".
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەکی باڵا بۆ مەکتەبی ڕێکخستنی هەر پارێزگایەک پێکهێنراوە, لە 17 لق ھەڵبژاردن دەکرێت، بۆ ھەر 17 لقەکەش لیژنە دیاریکراوە، بۆ ناوچەکانیش کە سنووری ئەو لقانەن لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکهێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی پارتی باسی لەوە کرد دەستەی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ھەڵبژاردنەکە پێکهێنراوە، چاودێری پڕۆسەکە دەکات بۆ ئەوەی ھیچ کێشەیەک دروست نەبێت، ھەر ئەندامێکیش گلەییەکی ھەبێت دەستەکە چارەسەری دەکات.
گۆشەیەکی دیکە: وەک مەحموود محەممەد باسی کرد، کادیرانی ئافرەت بەشدار دەبن لە بنکەوە تاوەکو لق، واتا ئافرەتان بە کۆتا بەشدارنابن، بەڵکو دەبێت بە ڕێژە بەشداربن، چونکە لە پەیڕەودا ھاتووە کە بەشداری ئافرەت کراوەتە بڕیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






