
شا چارڵز، شای بەریتانیا
ئاڤا دیجیتاڵ
كۆشكی شاهانەی بەریتانیا تووشبوونی شا چارلزی بە نەخۆشیی شێرپەنجە ڕاگەیاند، شازادە ویلیامی جێنشین لەمەودوا کاروباری کۆشک بەڕێوەدەبات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند، شا چارڵز جۆرێکی شێرپەنجەی هەیە و پرۆستات نییە، بەڵام دیاریشی نەکردووە کام جۆری شێرپەنجەیە. "شا دەستی بە چارەسەری ئاسایی کردووە و ئەرکە گشتییەکان جێبەجێ ناكات".
چاوەڕوانکراو: لەمەودوا شازادە ویلیام، کە کوڕە گەورەی شا چارلز و شازادەی جێنشینە کاروباری کۆشک بەڕێوەدەبات و لە سبەیەوە چالاکییەکانی دەستپێدەکات.
ئەمەش بزانە: ساڵی 2020 بەهۆی کێشەی خێزانییەوە شازادە هاری، کوڕە بچووکی شا کۆشکی بەجێهێشت و لەوکاتەوە پەیوەندییەکی ساردی لەگەڵ خێزانە شاهانەییەکەی هەیە، بەڵام بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کالیفۆرنیاوە بگەڕێتەوە بەریتانیا. هەرچەندە هێشتا میدیاکانی بەریتانیا دەڵێن ناکۆکی هەیە و مێگانی هاوژینی بەو گەڕانەوەیە ڕازی نییە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامە، گۆڤار و ماڵپەڕەکانی بەریتانیا تەرخانکراون بۆ هەواڵی تەندروستیی پاشا.
ڕۆژنامەی میرۆ: من شێرپەنجەم هەیە
زە سەن: ئەم ڕۆژانەی دوایی كە پاشا چووەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پڕۆستاتەكەی بووە
ڕۆژنامەی تایمز: تەندروستیی پاشا ئەرێنییە
ڕۆژنامەی ئێكسپرێس: هاری لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باوكی دەبینێت
ڕۆژنامەی گاردیان: چارلز لە كۆشك نییە
ڕۆژنامەی تەلەگراف: پاشا چاوەڕێی كوڕەكەیەتی
دەیلی مەیڵ: پاشا زۆر سوپاسگوزارە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە