
وێنەیەكی ئاگرەكە: سەرچاوە AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
سێیەم كوشندەترین ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان، ناوچە گەشتیارییەكانی ناوەڕاست و باشووری چیللی دەسووتێنێت، وڵاتەكەش دوو رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
وێنە گەورەكە: چەند رۆژێك لەمەوبەر، ئاگركەوتنەوەیەكی وێرانكەر دارستانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی ناوەڕاست و باشووری چیللی گرتەوە، تاوەكو ئێستاش ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە و تادێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئاگرەكەوە كارەبا لەو ناوچانە پچڕا كە دەكەونە سەر گردەكانی ناوچە گەشتیارییەكە، شەقامەكان پڕبوون لە ئۆتۆمبێلی سووتا و پاشماوەی خۆڵەمێش، لە رۆژی دووشەممەوە، دوو رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: گابرێل بوریچ، سەرۆككۆماری چیللی رایگەیاند "ئاگرەكەی چیلی سێیەم كوشندەترین ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی جیهانە لەم سەدەیەدا".
لەلایەكی دیكەوە: كارۆلینا توها، وەزیری ناوخۆی چیللی ڕایگەیاند: ئەوەی روودەدات گەورەترین كارەساتی مێژووییە لە چیللی و ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 122 كەس بەرزبووەوە، هەزاران كەس ئاوارەبوون.
بەگوتەی پزیشكی دادیی چیللی لە نێو ئەو 122 كەسەدا، 32 كەسیان ناسنامەیان دیارنییە.
هاوكات بە گوتەی ماكارینا ریبامۆنتی، سەرۆكی شارەوانی ناوچەكە، 190 كەس بێسەروشوێنن.
باكگراوند: ئاگرەكە ڕۆژی هەینی رابردوو، بەهۆی شەپۆلێكی گەرمی توندەوە كە پلەكانی گەرما گەیشتووەتە نزیكەی 40 پلەی سلیزی درووست بووە، دەسەڵاتدارانی چیللی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری درووست بوونی ئاگرەكە دەكەن."كە ئایا ئاگرەكان بە مەبەست درووست كراوە یاخود نا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





