وادەی تۆمارکردنی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حیزبەكان بۆ هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2024-06-27

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن کۆتایی دێت، بەڵام بەشێک لە لایەنەکان داوای درێژکردنەوەی وادەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانێتی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دابخرێت، ئەمەش دوای دووجار درێژکردنەوە.
کاردانەوەکان: دوای دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوایان لە کۆمیسیۆن کرد، وادەکە درێژ بکاتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی وادەکە کۆتایی دێت و دیاریش نییە درێژ دەکرێتەوە یاخود نا.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا 12 حیزب، دوو هاوپهیمانێتی و 77 كاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان تۆمار كردووه.
گۆشەیەکی دیکە: دوێنێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
باکگراوند: پێشتر کۆمیسیۆن وادەکەی لە 13-6ـەوە بۆ 24-6-2024 درێژ کردبووەوە، دواتریش سێ ڕۆژی دیکەی لەسەر ماوەکە زیاد کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا