
ژمارەیەک حاجیی عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
نێردەی حەجی عێراق لە سعودیە، گەڕانەوەی سەرجەم حاجییانی وڵاتەکەی بە "سەلامەتی" لە عەرەبستانی سعودیە لەڕێگەی وشکانییەوە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، 39 هەزار و 591 هاووڵاتی لە عێراقەوە لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گەیشتی سعودیەیان کردبوو، کە 20 هەزار و 855ـیان لەڕێگەی وشکانییەوە بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "سەرجەم ئەو حاجییانەی لەڕێگەی وشکانییەوە گەشتی سعودیەیان کردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنەوە وڵات، بەمەش پرۆسەی گواستنەوەی وشکانی بۆ هەموو میوانانی خودا لە وەرزی حەجدا کۆتاییهات".
لەلایەکی دیکە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: یەکە ئەمنییەکانمان پلانی تایبەت بە گواستنەوەی پێچەوانەی حاجییانیان لە خاکی پیرۆزەوە لەڕێگەی وشکانییەوە تەواو کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق