
دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەست سەردانی بەغدا دەكات، هاوتاكردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان و دەستكردنەوە بە ناونووسینیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراون و 13 هەزار و 227 کەسیان ناویان دراوەتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: " پێش جەژنی قوربان کۆبوونەوەیەکمان کرد و باس لە چەند خاڵێكی گرنگ كرا، لەوانە پێویستە دەست بە ناونووسینەوەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان بكرێتەوە و مووچەكانیشیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات".
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، 63 هەزار و 200 یان 150 هەزار دینار وەردەگرن و شەش هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن و 100 هەزار دینار وەردەگرن.
بۆچی گرنگە: مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لە بەغدا لە 250 هەزارەوە دەستپێدەكات و تا نزیكەی 500 هەزار دینارە، بە هاوتاكردنی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






