
ئاگرکەوتنەوەیەک لە سنووری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هێشتا ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاوان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت ئەمساڵ بە هەزاران دۆنم زەوی سووتابن، بەڕێوەبەرێک دەڵێت: بەشێکی زۆری ئەو ڕووداوانە بەئەنقەستن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە دوای وەرزی دروێنەکردن ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پاوان زیاد دەکات، بەشێک لەو ڕووداوانە دەبن بە هۆکاری زیانگەیاندن بە بەروبومی کشتوکاڵی و ئاژەڵان.
لێدوانی فەرمی: تارق حەمە غەریب، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئێمە بەشی هەرە زۆری ئەو ئاگرانەی لە پووش و پاوان دروست دەبن لەلایەن جوتیارەکانەوەیە، لەو باوەڕەن ئەگەر ئەو پووشە ئاگر بدەن پاشماوەکەی بۆ خاک بەسوودە، بەڵام زیانەکانی زیاترن لە سوودەکانی.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: مانەوەی پووش و پەڵاش لەسەر خاک، پارێزگاری لە پلەی گەرمی خاک دەکات و ڕادەی شێی خاک دەپارێزێت، هەبوونی پاشماوەی سووتاوی پووش پلەی PH و ڕێژەی تفتی خاک زیاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەشێکی بەرچاوی ئەو ئاگرانە لەلایەن جووتیارەکان خۆیان دەکرێتەوە بە بیانووی بەهێزی خاک، ڕێنمایی بەرگریی شارستانی ئەوەیە ناوبڕ بۆ ئەو زەوییانە دروست بکرێت، بەڵام بەدەگمەن هەن ئەو جێبەجێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






