
ساڵ دوای ساڵ لەباربردنی منداڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەشێک لە میدیاکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، گوایە لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری هەولێر پارچەی منداڵی لەباربراو بینراوە، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە تا ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنا.
بۆچی گرنگە؟ لەباربردنی کۆرپەلە لە نێو هیچ کۆمەڵگەیەک ئاسایی چاوی لێ ناکرێت و لەڕووی مرۆڤایەتی و پزیشکی و یاسایی و ئایینییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. بۆیە ئەم پرسە وەک بەشێک لە سەرنجی کۆمەڵگەی کوردی، بۆ ئاڤا میدیا شایەنی بەدواداچوون بوو، هەرچەندە هیچ لایەنێکی فەرمی ئامادە نەبوو لەمبارەوە ئامار و ڕێژەکە ئاشکرا بکات تەنیا ئەوەندە نەبێت کە "زۆربوون" دووپات دەکەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی لێدوانی د. وارژین یاسین، پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان لە دهۆک، لەباربردنی کۆرپەلە لە نێو کۆمەڵگەی کوردی، پەیوەندی بە هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و سێکسی و هاوژینییەوە هەیە. بەشی زۆری ئەم لەباربردنە لای ئەو ژنانەیە کە هاوژینیان هەیە، بەڵام بەهۆی نەخۆشی یا خراپی دۆخی ئابووری کۆرپەکە لەبار دەبەن. هەروەها حاڵەتی وەهاش لە نێو کچان و ژنان هەیە کە لە دەرەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیری کۆرپەکەیان لەباردەبەن.
شێوازی جێبەجێکردن: لیژنەیەکی تایبەتمەند و پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی وەزارەتی تەندروستی هەیە بۆ چارەسەری هەردوو حاڵەتەکە. بۆ نموونە ئەگەر منداڵەکە بەشێکی جەستەی نەبێت یا دایکەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت کە منداڵبوون مەترسی بخاتە سەر ژیانی، لیژنەکە بڕیاری لەباربردنی منداڵەکە دەدات بە مەرجێک لە پێنج مانگ کەمتر بێت (حاڵەتی داون لەبار نابرێت).
لێدوانە فەرمییەکان بۆ ئاڤا نیوز:
ـ د.میدیا عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون: لەباربردنی منداڵ کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی دایک دەبێت بەتایبەت ئەگەر لە دەرەوەی ناوەندە تەندروستییەکان و بە نهێنی بکرێت، چونکە ئەگەری خوێنبەربوون، هەوکردن، بەجێمانی پارچەیەکی کۆرپەکە لە ڕەحم و کونبوونی منداڵدان هەیە.
ـ سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی و وتاربێژ: لەڕووی شەرعەوە، لەباربردنی منداڵی شەرعی بە بیانووی زۆری منداڵ تاوانە و بە قەتڵ دادەنرێت، بەتایبەت ئەگەر حەملەکە 39 ڕۆژ زیاتر بێت، بەڵام ئەگەر لیژنەیەکی پزیشکیی پسپۆڕ گوتیان ئەو منداڵە ناتەواوە یان بە لەدایکبوونی دایکەکە ژیانی لەدەست دەدات، ئەوکاتە دەکرێت لەبار ببرێت.
بەڵام ئەگەر منداڵەکە ناشەرعی بوو، تا زووتر و لە ڕێگەی ناوەندە تەندروستییەکانەوە لەبار ببرێت باشترە، چونکە زۆر جار دەبێتە هۆکاری کوژرانی ئافرەتەکە، ئەمە ناچارییە بۆ ئەوەی پێش بە دوژمنداریی گەورە بگیرێت.
ـ هۆگر ئەنوەر، پارێزەری ڕاوێژکار: لە یاسای سزادانی عێراقی، بەڕوونی لە ماددەکانی (417، 418، 419) باسی لەباربردنی منداڵ کراوە و چەند حوکمێکی بۆ دیاری کردووە. ئەگەر ژنەکە خۆی منداڵەکە لەبارببات حوکمەکەی ساڵێک بەندکردنە، بەڵام ئەگەر پیاوێک بە زۆر بیەوێ منداڵ بە ژنەکەی لەبار ببات، ئەوا حکومەکەی لە حەوت تا 10 ساڵ بەندکردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی خانەنشینانی هەولێر و دهۆک 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟