
لۆگۆی دەم پارتی و پەیەدە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوا لە ئەردۆغان دەکات لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم قسانەی هاوسەرۆکی دەم پارتی لە دوای لێدوانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا دێت، کە باس لە نزیکبوونەوەی نێوانیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتندا لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی تورکیا گوتی: "ئێمە ناڵێین ئەردۆغان لەگەڵ ئەسەد کۆنەبێتەوە، بەڵام با لەگەڵ پەیەدەش کۆببێتەوە، مافی کورد و داواکارییەکانی لەبەرچاو بگیرێت، بەم جۆرە کەس ڕەخنەی نامێنێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا پەیەدە بە لقی ڕۆژئاوای کوردستانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناودەبات، بۆیە ئامادە نییە دانوستانی لەگەڵدا بکات.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا چەندینجار سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کردووە و عەفرین و ڕووبەڕێکی زۆری دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کۆنترۆڵ کردووە.
باکگراوند: پەیەدە ساڵی 2003 دامەزراوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بریتین لە باڵە چەکدارەکانی کە ئێستا بەشێکن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






